ڕابیتەی خێرخوازی كورد بڕی 270 ملیۆن دینار دەداتە منداڵانی بێباوك
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕابیتەی خێرخوازی كورد بڕی 270 ملیۆن دینار دەداتە منداڵانی بێباوك

 

بەرپرسی لقی سلێمانی ڕابیتەی خێرخوازی كورد ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دەستمان بە دابەشكردنی مووچەی سێ مانگی منداڵانی نازدار كردو زیاتر لە یەك هەزار و 800 منداڵی نازدار لێی سودمەندبوون.

یادگار حاجی پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ڕابیتەی ئیسلامی كورد سێ مانگ جارێك مووچەی منداڵانی نازدار دابەش دەكات و ئەمڕۆ دووشەممە دەستی بەدابەشكردنی مووچەی سێ مانگی ڕابردوو كرد.

هەروەها ووتیشی: لقی سلێمانی ڕابیتەی خێرخوازی كورد زیاتر لە 270 ملیۆن دینار بەسەر 1837 منداڵی نازداردا دابەش كردوە كە ئەو بڕە پارەیە لەلایەن خێرخوازانی ناو شاری سلێمانی و دەوروبەرییەوە دابین كراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ