ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (میلان 3 – 3 رۆما) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (میلان 3 – 3 رۆما) ببینە

 

یانەی ڕۆما سەركەوتنەكانی میلانی ڕاگرت كاتێك لەدواین یاری جەولەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەكیان لەسەر یاریگای سان سیرۆ بەرامبەر بوون.

لەخولەكی دوو زلاتان ئیبراهیمۆفیچ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی میلان تۆماركرد، بەڵام ڕۆما بە خێرایی لەلایەن ئیدین دزیكۆ گۆڵی بەرامبەری تۆمار كردەوە گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە دوو خولەك ئەلێكس سالیمایكریس گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی بۆ یانەی میلان تۆمار كرد، پاشان جۆردان فیرتۆ لەخولەكی 71 بەلێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ ڕۆما تۆمار كردەوە، جارێكی تریش میلان لەیارییەكە پێشكەوتەوە كاتێك زلاتان ئیبراهیمۆفیچ لەخولەكی 79 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆمار كرد، بەر لەكۆتایی یارییەكە بە شەش خولەك ماراش كۆمبۆلا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی ڕۆما تۆمار كردەوەو یارییەكە بە ، بەرامبەر بوون كۆتایی هات، بەم ئەنجامەش میلان بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە پێشەنگ مایەوەو ڕۆماش بە هەشت خاڵ پلەی نۆیەمی گرتوە.

هه‌واڵی گرنگ