ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە

 

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان و بەشێك لە فەرمانبەران دەست بە خۆپیشاندان بكەنەوە.

عەلی حسێن پەیامنێری كوردیو لە گەرمیانەوە پێی ڕاگەیاندین: بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە 27-10-2020، بەشێك لە مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەرانی گەرمیان دەست بەخۆپیشاندان بكەنەوەو هۆشداری توند دەدەنە بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

جێگەی باسە پێشتریش چەندین جار مامۆستایان و فەرمانبەران لەشاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دژی پێنەدانی مووچەی تەواوەتی و لەكاتی خۆیدا گردبونەوەو خۆپیشاندانیان ئەنجامداوەو بەو هۆیەشەوە بایكۆتی ناوەندەكانی خوێندن و بەشێك لە دامودەزگا حكومیەكان كراوە.

هه‌واڵی گرنگ