ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم پێنج ئەندامن، سیانیان ڕاگەیەندراوەكەی پێشویان ڕەتدەكەنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم پێنج ئەندامن، سیانیان ڕاگەیەندراوەكەی پێشویان ڕەتدەكەنەوە


وتەبێژێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: ئەنجومەنەكە لە سێ كەس پێكهاتوەو سێ ئەندامی ئەنجومەنەكە ئاگاداری بەیاننامەكەی چەند ڕۆژی ڕابردوو نین و هەر بەیاننامەیەكی تری لەو چەشنەی ئەنجومەنەكە ڕەتدەكەنەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە له پێنج ئەندامی سەرەكی كە بریتین لە‌ راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، سەرۆكی دەزگای زانیاری، سەرۆكی دەزگای پاراستن، و سەرۆكی هەواڵگریی پێشمەرگە. لەم پێنج ئەندامە، سێ ئەندامیان لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن و تەنها دوو ئەندامیان پارتین. بەڵام دوای پرسیار كردن لە هەرسێ ئەندامە باڵاكەی یەكێتی لەناو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، دەركەوت كە بەرپرسانی یەكێتی بە هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی لەم جۆرە نین كە رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ لەرێی بەیاننامەیەك بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بڵاوكراوەتەوە. بۆیە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە پشكی یەكێتی، ئەم بەیاننامەیە و هەر بەیاننامەیەكی تری لەم چەشنەی ئەنجومەنەكە رەتدەكەنەوە، بە هەندی وەرناگرن و نایسەلمێنن، چونكە ئاگاداری روداوی لەو جۆرە نین كە لە هەرێم روویدابێت، رێگەش نادەن بەناوی ئەنجومەنێكەوە راگەیەندراو بڵاو بكرێتەوە كە پێش بڵاوكردنەوەی، ئەندامە سەرەكییەكانی‌ پرسوڕایان پێ نەكرابێت.

وتەبێژێك لە ئەنجومەنی ئاسایش
٢٦ - ١٠- ٢٠٢٠

هه‌واڵی گرنگ