فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكەن

 

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و پێدەچێت فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان  بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوەو یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە بریتیە لە گفتوگۆكردن لەبارەی پرساندن و وەڵامەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی و ئابوری .

هەروەها ووتیشی: بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بەدەست ئێمە گەیشتووە، لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و وەزیری دارایی و ئابوری ئامادەنابن و بە ڕاپۆرت وەڵامی پرساندنەكەیان داوەتەوە، بۆیە ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو لەسەر ئەو پرسە كاتژمێر یەكی دوانیوەڕۆ كۆدەبینەوەو پێدەچێت سەرجەم فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن بایكۆتی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان بكەن.

هه‌واڵی گرنگ