سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ كونسڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر كۆبوینەوە و پێمان ڕاگەیاندن كە سوكایەتی بەرپرسانی فەرنسا بە ئیسلام و پێغەمبەر (د.خ) جێگای قبوڵكردن نییە و لەبارەی ئەو بابەتە یاداشتێكی نیگەرانیمان دایە كونسڵخانەی فەرەنسا.
د. شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕایگەیاند: پەیامێكمان ئاڕاستەی كۆنسڵی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كردو داوامان لێكرد پێویستە لە هۆڵی پەرلەمان ڕونكردنەوە بۆ موسڵمانانی كوردستان بدەن.
هەروەها ووتیشی: دوێنێ دووشەممە بە نوێنەرایەتی 25 پەرلەمانتار بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتێكی نیگەرانی و بە نوێنەرایەتی شەقامی مسوڵمانی كوردستان، سەردانی كۆنسوڵخانەی كۆماری فەرەنسامان كرد لە شاری هەولێر و نیگەرانی خۆمان لەبارەی وتەكانی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و دروستكردنی كاریكاتێر لەسەر پێغەمبەری محەمەد (د.خ) پێگەیاندن.
دەقی هەواڵی پەیوەندیدار...