مامۆستایانی ناڕازی: كردنەوەی قوتابخانەكان لەدەڤەری زەرد كاتبەڕێكردن و نمایشكارییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایانی ناڕازی: كردنەوەی قوتابخانەكان لەدەڤەری زەرد كاتبەڕێكردن و نمایشكارییە

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت: ئەو بەڕێوەبەرانەی فشار دەكەن بۆ شكاندنی بایكۆت دەتوانن فشار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بكەن و دابەشكردنی كۆد لە دەڤەری زەردیش كاتبەڕێكردن و نمایشكارییە.

عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەو بەڕێوەبەری پەروەردە و قوتابخانانەی فشار دەكەن لە مامۆستایان بۆ شكاندنی بایكۆت دەتوانن فشار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ دابەشكردنی مووچەی تەواوەتی لەكاتی خۆیدا.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان خۆی نۆ پۆلی بایكۆت كردوەو كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان و دابەشكردنی كۆد لە دەڤەری زەردیش بەبێ جێبەجێكردنی داواكاری مامۆستایان تەنها كاتبەڕێكردن و نمایشكارییە بۆ بەرپرسەكانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە.

هه‌واڵی گرنگ