ماوەی كەرەنتین بۆ توشبووانی كۆرۆنان بۆ هەشت ڕۆژ كەم كرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ماوەی كەرەنتین بۆ توشبووانی كۆرۆنان بۆ هەشت ڕۆژ كەم كرایەوە

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هەركەسێك لە پشكنینی خوێنەكەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەكە نا گوازێتەوەو ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان تەنها لە ٨ ڕۆژی یەكەم دەبنە هۆی توشبوونی كەسانی تر.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان تەنها لە ٨ ڕۆژی یەكەم دەبنە هۆی توشبوونی كەسانی تر بۆیە تەنها (٨-١٠) ڕۆژ خۆ كەرەنتینە كردن پێویستە بەڵام پێویستیان بە پشوی زیاترە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هەركەسێك لە پشكنینی خوێنەكەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەكە نا گوازێتەوە، بەڵام مەرج نیە نیشانەی نەبێت.

هه‌واڵی گرنگ