پێكهاتەی یاری ئەمرۆی بەرشلۆنە و یوڤینتۆس ئاشكراكرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێكهاتەی یاری ئەمرۆی بەرشلۆنە و یوڤینتۆس ئاشكراكرا

 

لە لوتكەی كۆمەڵەی حەفتەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی یۆڤینۆسی ئیتاڵی لەسەر یاریگای ئەلیانز تۆرینۆ میوانداری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دەكات.

یۆڤینتۆس لە جەولەی رابردووی یانە پاڵەوانەكان لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەركەوتنی بەدەست هێنا، ئەم تیپە هەوڵ دەدات لەم یارییەشدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت و شپرزەیی ریزەكانی بەرشلۆنە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بەئەنجامێكی باش لە یاریگا بێتە دەرەوە.

ئەنجامەكانی یۆڤینتۆس لە خولی ناوەخۆ جێگەی دڵخۆشی نیە لەم جەولەیەش لەسەر یاریگای خۆی لەگەڵ هیلاس ڤیرۆنا بەرامبەر بووە،بەهەر نرخێك بێت بۆ ئاشت كردنەوەی هاندەرانی تیپەكە پێویستی بە بردنەوەی ئەم یارییە هەیە.

لەم یارییەدا یۆڤینتۆس لە تواناكانی ماتیاس دی لیخت و جۆرجیۆ كیللینی بێ بەش دەبێت بەهۆی پێكانەوە ناتوانن یاری بكەن، ڕەنگە لیۆناردۆ بۆنۆچی بگەڕێتەوە پێكهاتەی تیپەكە پاش ئەوەی لە جەولەی رابردووی خولی ئیتاڵیا بەشداری نەكرد، هەر لەم یارییەدا یۆڤینتۆس لەتواناكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆش بێ بەش دەبێت چونكە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەتەواوی چاك نەبۆتەوەو پێویستە لە كەرەنتین بەردەوام بێت.

هەرچی یانەی بەرشلۆنەیە ئەم یانەیە لە دۆخێكی خراپدایە، ئەم تیپە لەدوو یاری رابردووی خولی ئیسپانیا لەسەریەك بەرامبەر بە خیتافی و ڕیال مەدرید توشی دۆڕان هاتوە، بەرشلۆنە زیاتر لە یۆڤینتۆس پێویستی بەسەركەوتن هەیە، پاڵەپەستۆیەكی زۆر لەسەر تیپەكە هەیە بەتایبەتی هاندەران زۆر ناڕازین لە ئاستی یانەكە.

لەم یارییەدا بەرشلۆنە لەتواناكانی فلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی بێ بەش دەبێت بەهۆی ئەو پێكانەی لەیاری كلاسیكۆ توشی بوو لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوەو ناتوانێت بەشداری بكات.

Untitled

هه‌واڵی گرنگ