سەرۆكی فیفا تووشی كۆرۆنابوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی فیفا تووشی كۆرۆنابوو

 

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوە.

فیفا بەیانێكی بڵاو كردەوە رایگەیاند ئینفانتینۆی تەمەن 50 ساڵە ، چەند نیشانەیەكی ڤایرۆسی كۆرۆنای بە سووكی تێدا بەدەركەوتوەو ئێستا خۆی كەرەنتین كردووەو تا ماوەی 10 رۆژ لە كەرەنتین دەمینێتەوە.

فیفا راشیگەیاند هەموو ئەوانەی لە چەند رۆژی رابردوو بەركەوتنیان هەبووە لەگەڵ سەرۆكی فیفا ئاگادار كراونەتەوە رێ و شوێنی پێویست بگرنەبەر و لەكۆتایشدا فیفا هیوای زوو چاك بوونەوە بۆ سەرۆكەكەی دەخوازێت.

هه‌واڵی گرنگ