ئەمرۆ عێراق یاری هەیە، كاتەكەی بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ عێراق یاری هەیە، كاتەكەی بزانە

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی و جامی نەتەوەكانی ئاسیا هەردوو هەلبژاردەی عێراق و ئۆزبەكستان رووبەروی یەكترببنەوە.

یارییەكە كاتژمێر (6:00)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەشاری دوبەی ئیماراتی بەرێوەدەچێت.

عێراق خۆی بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی و جامی نەتەوەكانی ئاسیا ئامادە دەكات ، كە ئێستا لە گرووپەكەی خۆیدا پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتووە بە (11) خاڵ و بەجیاوازی (2) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت كە هەڵبژاردەی بەحرێنە.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییەكانی پاڵاوتن بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە و پێشبینی دەكرێت لە سالی داهاتوو یارییەكان دەستپێبكاتەوە.

هه‌واڵی گرنگ