یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاگاداری سەرجەم یانە بەشداربووەکانی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەكاتەوە یارییەكان بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەرێوەدەچێت.
لە ئاگادارییەك ئاراستەی یانەكان كراوە ، لە هەر یارییەک لە یاریگە و لە هۆڵە وەرزشییەکان هاندەر ئامادەبێت، یانەکان بەرپرسیار دەبن.
ئەمەش دەقی ئاگادارییەكەیە:
تایبەت بە یانەکان ..
ئاگاداری سەرجەم یانە بەشداربووەکانی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەینەوە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی کۆڕۆنا، یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچێت، لە هەر یارییەک لە یاریگە و لە هۆڵە وەرزشییەکان هاندەر ئامادەبێت، یانەکان بەرپرسیار دەبن.