رۆژنامەكانی ئەڵمانیا داوای دوورخستنەوەی یواكیم لۆڤ دەكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رۆژنامەكانی ئەڵمانیا داوای دوورخستنەوەی یواكیم لۆڤ دەكەن

 

پاڵەپەستۆیەكی زۆر لەلایەن رۆژنامەكانی ئەڵمانیا دروست بووە بۆ دوورخستنەوەی یواكیم لۆڤی راهێنەری هەڵبژاردەی مانچافت لە پۆستەكەی ئەویش بەهۆی دۆراندنە شەش گۆڵییەكەی بەرامبەر ئیسپانیا.

رۆژنامەكانی ئەڵمانیا رەتی دەكەنەوە لەپشت لۆڤ بوەستن كە توانیویەتی دەستكەوتی مێژوویی بۆ ئەڵمانیا دەستەبەربكات بەبردنەوەی مۆندیال، چونكە لەوەتەی ساڵی (1931) ئەڵمانیا بەم ئەنجامە نەدۆراوە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی نوسیویەتی , تەنها حەوت مانگ ماوە بۆ دەستپێكردنی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ، بۆیە لەیەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا دەپرسین ئایە لۆڤ شایستەیە بۆ سەركردایەتیكردنی ئەڵمانیا؟

هەرچی رۆژنامەی شبیلە دەڵێت ، هەر بەراستی كروس لەیاریگابوو؟ ئەو یاریزانە كاریگەرە لەیاریگا دیار نەبوو ، نیولاس زۆڵەش پێویست بوو سەیری چۆكی بكات وەك هێمایەك بۆ پێكانی رابردووی ئەم یاریزانە.

ماڵپەری ئێكسپرێسیش ئەوەی نوسیوە ، ئایە لۆڤ شایستەیە لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بمێنێتەوە؟ پێوستە شوێنگرەوەی دیاری بكرێت.

هه‌واڵی گرنگ