ناوی ئەو چوار هەلبژاردەیە ئاشكرابوو كە گەیشتنە قۆناغی پێشكۆتایی نەیشن لیگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ناوی ئەو چوار هەلبژاردەیە ئاشكرابوو كە گەیشتنە قۆناغی پێشكۆتایی نەیشن لیگ

 

دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی قۆناغی گرووپەكانی پاڵەوانیەتی نەیشن لیگ ، ناوی ئەو چوار هەڵبژاردەیە ئاشكرابوو كە گەیشتنە قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی نەیشن لیگ.

هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی فەرەنسا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و بەلجیكا گەیشتنە قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی نەیشن لیگ و ركابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەكە دەكەن.

هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی بۆسنە و ئایسلەندا و سوید و سویسرا لەئاستی یەكەمەوە دابەزین بۆ ئاستی دووەمی نەیشن لیگ.

لەلایەن خۆشییانەوە نەمسا و چیك و هەنگاریا و وێلز سەركەوتن بۆ ئاستی یەكەمی پاڵەوانیەتی نەیشن لیگ بۆ ساڵی داهاتوو

لەوكاتەی ئێرلەندای باكوور و سلۆڤاكیا و توركیا و بولگاریا دابەزین بۆ ریزی ئاستی سێیەم لە پاڵەوانیەتی داهاتوو.

هه‌واڵی گرنگ