مێسی بەمشێوەیە وەڵامی خاڵی گریزمانی دایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مێسی بەمشێوەیە وەڵامی خاڵی گریزمانی دایەوە

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە دڵتەنگی و توورەبوونی خۆی دووپات كردەوە بەهۆی زۆری ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی دەكرێت گوایە هۆكاری كێشەكانە لە بەرشلۆنە.

خاڵی ئەنتۆین گریزمانی فەرەنسی پێشتر وتبووی من دەمزانی گریزمان لەشەش مانگی یەكەم كێشەی بۆ دروست دەبێت ، بەڵام نەمدەزانی ساڵێك دەخاینێت ، ئەمەش هۆكارەكەی بوونی میسَییە و من دەزانم چی لەوێ روودەدات.

لەمیانی بەرنامەیی چیرینگیتۆ مێسی لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەردەكەوێت دەڵێت ، لەراستیدا بیزاربووم ئەوەی رەخنەم لێ بگیرێت ، ئەوەندەی من تۆمەتباربكرێم بەوەی من كێشەم لەبەرشلۆنە.

لیۆنێل مێسی بریاریدابوو لە هاوینی ئەمساڵ ریزەكانی بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت بەڵام لەكۆتاییدا پابەندی خۆی بە مانەوە راگەیاند تا كۆتایی هاتنی بۆندەكەی لەساڵی (2022).

هه‌واڵی گرنگ