رۆژنامەی سپۆرت هەواڵە ناخۆشەكەی بۆ بەرشلۆنە بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رۆژنامەی سپۆرت هەواڵە ناخۆشەكەی بۆ بەرشلۆنە بڵاوكردەوە

 

هەریەكە لە جیرارد پیكێ و سێرجی رۆبێرتۆ لەیاری دوێنێ بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید دووچاری پێكان بوون.

یانەی بەرشلۆنە لەبەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوی كردەوە ، جیرارد پیكێ لەسەر ئاستی چۆكی راستی تووشی پێكان بوو ، لەو كاتەی رۆبێرتۆ لەسەر ئاستی رانی راستی تووشی پێكان بووە.

بەپێی ئەو هەواڵەی لەبەیاننامەكەی بەرشلۆنە بڵاوبۆتەوە ، هیچ وادەیەك بۆ دووركەوتنەوەی پیكێ ئاشكرا نەكراوە ، بەڵام رۆژنامەی سپۆرت نوسیویەتی ، پیكێ لە (4 بۆ 6) مانگ لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

سپۆرت ئەوەیشی نوسیوە ، پیكێ پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە ، بەمهۆیەوە ماوەیەكی زیاتر لەیاریگا دووردەكەوێتەوە وەك لەوەی پێشبینی دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ