به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- په‌سند كردنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی جه‌سته‌یی و تیۆری ناوبژیوانانی كوردستان، له به‌رێوه‌بردنی چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ وه‌رزی 2020/2021 به لیستی پێشكه‌شكراو.
2- به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان و ده‌رچوون له گیانی وه‌رزشی له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له (سه‌رهه‌نگ عه‌بدوڵڵا) و (فه‌رهاد فۆتۆگرافه‌ر) له یانه‌ی چوارقوڕنه، له یارییان به‌رامبه‌ر یانه‌ی ره‌واندوز له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، بڕیار درا به غه‌رامه كردنی یانه‌ی چوارقوڕنه به بڕی 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار و، راگرتنی هه‌ردوو ناوبراو بۆ سێ یاری، كه نابێت له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان ئاماده‌بن.
3- دواخستنی هه‌ریه‌ك له خوله‌كانی نایابی كوردستان و پله‌یه‌كی كوردستان و تازه‌پێگه‌یشتووانی نایابی كوردستان بۆ یه‌ك هه‌فته، ئه‌مه‌یش به هۆی پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ندێك له یانه‌كان، كه تا ئێسته لیستی ناوی یاریزانان و سه‌رپه‌رشتیار و ستافی هونه‌ریان پێشكه‌ش به یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان نه‌كردووه، یانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن: یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان (سۆران، هه‌ڵۆ، چه‌مچه‌ماڵ، ئارارات، زێره‌ڤانی، برایه‌تی و هه‌ندرێن)، یانه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان (سه‌یدسادق، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ئاشتی، ئاڵتون كۆپری، ئاكرێ، ئاسۆ، كۆیه، شه‌قڵاوه و گاره)، له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستانیش ته‌نیا یانه‌ی شۆریجه لیستی ناوه‌كانی پێشكه‌ش نه‌كردووه، ئه‌مه‌یش رێكه‌وتی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانن بۆ وه‌رزی 2020/2021:
• خولی نایابی كوردستان / 3 و 4 ـی 2020/12.
• خولی پله‌یه‌كی كوردستان / 2020/12/9.
• خولی نایابی تازهپێكهیشتووانی كوردستان / 2020/12/4.