بەهۆی ئەمەوە بەرشلۆنە دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لیگا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی ئەمەوە بەرشلۆنە دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی لیگا

 

یانەی بەرشلۆنە بەردەوامە لە هەدەردانی خاڵەكان و ئەمجارە لەیارییەكانی گەڕی دەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا دووچاری دۆراندنێكی دیكەبوو ، بە گۆڵێكی بێ وەڵام بەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دۆرا.

ئێستا تیپەكەی سیمیۆنی بە كۆكردنەوەی (20) خاڵ لەپلەی یەكەمی ریزبەندییە و یارییەكی كەمتر ئەنجامداوە ، هەرچی بەرشلۆنەیە بە (11) خاڵ پلەی دەیەمی گرتووە لەدوای ئەنجامدانی (8) یاری.

بەپێی راپۆرتی تۆڕی (ئۆپتا) بێت بۆ سەرژمێرییەكان ، ئەمە خراپترین دەستپێكی بەرشلۆنەیە لەوەتەی وەرزی (1991 - 1992).

لەگەڵ هەموو ئەمانە ماڵپەرەكە هەواڵێكی خۆشی داوەتە بەرشلۆنە ، چونكە لە وەرزی (1991 - 1992) كە دەستپێكێكی خراپ بوو بۆ بارسا توانی لەكۆتاییدا ببێتە پاڵەوانی وەرز.

 

 

هه‌واڵی گرنگ