ڕۆڵی میدیا لە مێنتاڵیتەکردنی کۆمەڵگە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆڵی میدیا لە مێنتاڵیتەکردنی کۆمەڵگە

لەگەڵ ئەوەی ڕاگەیاندن دەسەڵاتی چوارەمەو بڕبڕەی پشتی سەردەمی شۆڕشی هاوچەرخ و گۆڕانکاریەکانە لەونێوەندەش دا میدیا وەکو یەکێک لەکاراکتەره سەرەکیەکانی کایەی ڕاگەیاندن دێتە ئەژمار بەجۆرێک میدیای ئەمڕۆ کاریگەری هەیە له سەر هزرو فیکرو تەنانەت لایەنی دەروونی کۆمەڵگەو بەگەشبینی و ڕەشبینیکردنی کۆمەڵگە،


ئەوەی لێرەدا جێگای هەڵوێستەکردنە ئاراستەکردنی میدیایە بەشێوازە نێگەتیڤ و نەرێنیەکەی، شێواندنی میدیایە بۆ مەرامێکی ئاراستە کراو،چەواشەکاریە بە ئاراستەی بەلاڕێدا بردنی کۆمەڵگە و بە مێنتاڵیەکردنی جەماوەر،


بەکورتی وێناکردنی ئەمڕۆی هەندێک لە میدیاکان هێندە ناتەندروستە کەئەگەر بێت و پێشی لێنەگیرێت ،بەدڵنیاییەوە زۆر لە ئێستا زیاتر کارەسات دەخوڵقێنێ و کەڵچەرو کەلتوری جوانی کوردەواریشمان بەرەو ئاقارێکی تاریک و ئەنگوستە چاو لەنگەر پێدەگرێت.


بەپێی ڕاپرسییەک کە سەنتەری توێژینەوەو ڕاپرسی ئەنجامی داوە لەکۆی 15 کەناڵ 227هەواڵی لێوەرگیراوە لەمانە 63 هەواڵی باسی ئاشتەوایی و لێک نزیکردنەوەی کۆمەڵگەی کردووە بەڵام لەبەرامبەردا 164 هەواڵی ئەوکەناڵانە هەوڵی لێکترازان و شێواندن و خەم و خەفەت و دروستکردندنی گرێکوێرەیان داوە بەڕووی کۆمەڵگادا

ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت بەداخوە زۆرێک لە فەزای میدیاکانی ئەمڕۆ هێندەی بە دوای ڕاکێشان و سەرنج و ڕەواجی خەڵکەوەن کەمتر هەوڵی ڕاستگۆیی لە هەواڵ و گەشبینی بەڕووی کۆمەڵگە دەدەن
هێندەی ئامڕازێک بوونە بۆ دروستکردنی گرێکوێرەو ترس و تۆقاندن کەمتەر لەخەمی ئاسودەگی و ئارامی کۆمەڵگەدا بوونە
بەلەبەرچاوگرتنی ڕاستییەک کە کۆمەڵگەی ئێمەش کۆمەڵگەیەکی کلاسیکیە ئەوانیش بەهۆی هە موو ئەو بارودۆخە نەخوازراوانەی کەپێیدا گوزەریانکردووە وایکردووە زیاتر بە دووی هەواڵی خوێناوی و کوشتن و بڕین و ڕەشبینیەوەبن، بەدوای ژمارەی زۆری بریندارو ڕێژەی تەڵاق و مردنەوەبن، مانشێتە خوێناویەکانی میدیا زیاتر دەخوێننەوەو سەرنجیان ڕادەکێشێت.


بۆیە هەموو ئەم هۆکارانە وایکردووە میدیاش بەوجۆرە بێت کە نەدەکرا وابێت
لەکۆتاییدا دەخوازم میدیاو کۆمەڵگە بەیەکەوە بگەڕێنەوە ڕێگاڕاستەکەی ژیان سازی ئەویش بریتیە لە ئاراستە کردنی کۆمەڵگە بەرەو گەشبینی و دەستبەرکردنی بەهاجوانەکانی مرۆڤ سازی
کۆمەڵگەیەک لەمێژە هەڵێنجراوی سەرجەم بنەماجوانەکەنی ژیانسازی و ئەخلاق سازی بووەو مێژووش شایەتی گەشبینی و پیاوەتی و سەخاوه تی و خانەدانی و دینداریمان بۆدەدات
ماوەتەوە بڵێین لەپێناو مانەوەی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و پەروەردەکردنی نەوەی داهاتوو لەسەر هەمان کەلتورو کەڵچەر دەبێت میدیا ببێتە لەمپەر لەبەردەم هەر ئاڵنگاریەک کەبۆ بەلاڕێدا بردنی دەروونی کۆمەڵگەو هزری کۆمەڵگە بەڕێوەدەچێت نەک خۆی ببێتە سوارچاک و مەقاشی دەستی ئەم گەمە نامۆو نەخوازراوە
کە بێگومان هەموو ئەمانەش بەهەردوو لادەکرێت کۆمەڵگەو میدیا بەیەکە دەتوانن بچنەوە شاڕێگای مرۆڤسازی و دواجاریش بەرهەمهێنانی نەوەیەک کەهه مووان و خۆشمان شانازی پێوە بکه ین.

هه‌واڵی گرنگ