رۆناڵد كومانی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی دینامۆكیڤی ئۆكرانی لەیارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناغی گرووپەكانی چامپیۆنس لیگ وتی ، لەئەنجامەكانی تیپەكەم رازی نیم.
كۆمان لەلێدوانێكیدا وتی : " دڵخۆشم بە رۆڵى یاریزانەکانم، بەڵام دڵخۆشنیم بەو خاڵانەى بەدەستمانهێناوە، لەبەرئەوەى چەندین خاڵمان لەدەستداوە، دەمانەوێت لە کۆتایى وەرزەکەدا لە پێشەنگى ریزبەندى خولى ئیسپانیادابین".
وتیشی : " پێکانەکەى پیکێ شتێکى ناخۆشە بۆ یانەکە و یاریزانەکەش، دەبێت قبوڵى بەکەین، دوورکەوتنەوەکەشى زۆرە و لە ماوەى گواستنەوەى زستانەدا گرێبەستى نوێ بۆ جێگەکەى ئەنجام دەدەین".
ئەوەیشی راگەیاند ، پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ یارییەكانی داهاتوو بكەین و خاڵ لەدەست نەدەین.