یانەی ریال مەدرید بریاریدا دەستبەرداری ئەستێرەیەكی خۆی بێت كە بە جۆكەر ناسراوە.
بەرنامەی چیرینگیتۆ بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید نایەوێت بۆندی لوكاس فاسكوێزی ئیسپانی نوێ بكاتەوە كە لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی پێدێت.
وەك بە ناوەرۆكی هەواڵەكە هاتووە ، هیچ گفتوگۆیەك لەنێوان یانەی ریال مەدرید و لوكاس دروست نەبووە و لەكۆتایی ئەم وەرزە بەخۆرایی دەروات.
رۆیشتنی ڤاسكوێز لەكاتێكدایە بەهۆی پێكانی هازارد و كارڤاخال لەهەردوو شوێنی باڵی راست یاری كردووە و هاوكاری تیپەكەیە لە زۆربەی شوێنەكانی یاریگا.