دوێنێ یارییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناغی گرووپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستی پێكرد ، پێش كۆتایی هاتنی یارییەكان بە دوو گەڕ ، چوار یانە گەیشتنە قۆناغی دووەم.
هەریەكە لە یانەكانی ئیشبیلیە و چێڵسی لە گرووپی پێنجەم و بەرشلۆنە یوڤینتۆس لە گرووپی حەوتەم گەیشتنە قۆناغی دووەم.
ئەمرۆش یارییەكانی گەڕی چوارەم بەردەوام دەبێت و ئەگەر هەیە یانەكانی بایرن میونخ و مانچستەر سیتی و لیڤەرپوول گەیشتنیان بە قۆناغی دووەم رابگەینن ئەگەر براوەی یارییەكان بن.