▪️نرخی نەوت دوو ڕۆژە بەرزبوتەوە بۆ بەرزترین ئاست،ئەو ئاستەی کە لەپێش ڕاگەیاندنی جەنگی نرخەکان لە لایەن سعودیەوە ڕاگەیەنرا لە مانگی ئازاری ڕابوردودا.
▪️بەهۆی هیوای زۆر بەو ڤاکسینانەی کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی دوانزەی ئەم ساڵ و سەرەتای ساڵی ئایندە بخرێنە بازاڕەوە و لەگەڵ ئەوەی نەوتی ئەمبارکراوی ئەمەریکاش بەرزبویەوە بەڵام نرخی نەوت لەبەرزبونەوە نەوەستا (لەکاتی ئاسایدا نرخی نەوت دادەبەزێت).
▪️نرخی برێنت بۆ سەروو 48٫60$ دۆلار بەرزبویەوە و دواتر تۆزی دابەزی بەڵام هەر لەسەرە 48$ جێگیرە.
▪️بەرواری 2020/3/6 نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ 45٫6 لە 51٫3 $ دۆلارەوە لەو بەروارەوە تاوەکو دوو ڕۆژ پێش ئێستا نەوت ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە.
▪️چاوەڕێ دەکرێت گەر کاریگەری ڤاکسینەکە ئەرێنی بێت نرخی نەوت بە هێواشی بەردەوامبێت لە بەرزبونەوە.
▪️لەهەمان کاتدا کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپیک پلەس پێویستە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی بازاڕ.
▪️ ڕۆژ دووشەممە و سێ شەممەی داهاتوو هاوپەیمانیەکە کۆ دەبنەوە بۆ بڕیار دان لەسەر هێشتنەوەی بەرهەم بەو ئاستەی ئێستا یان زیادکردنی 2 ملیۆن بەرمیل بۆ ئازاڕ.( ئەگەری یەکەم زیاترە و پێویستی بازاڕی نەوتە)