ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (بایرن میونخ 3 - 1 رید بول) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (بایرن میونخ 3 - 1 رید بول) ببینە

 

یانەی بایرن میونخ گەیشتە قۆناغی دووەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەی لەیانەی رید بول سالزبۆرگی نەمسایی بە ئەنجامی (3 – 1) گۆڵ.

لەخولەكی (43) رۆبێرت لیفاندۆفیسكی گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی بایرن میونخ تۆماركرد ، لە گێمی دووەم و لەخولەكی (53) كینگسلی كۆمان گۆڵی دووەمی بۆ بایرن زیادكرد ، ناوبژیوانی یاری ، مارك روكای لەیانەی بایرن میونخ كردە دەرەوەی یاریگا ، بەڵام ئەمە كاریگەری لەسەر ئاستی بایرن میونخ دروست نەكرد و لیروی سانێی گۆڵی سێیەمیشی بۆ بایرن تۆماركرد.

هەرچەندە لە خولەكی (73) میریم بیرچا گۆڵی یەكەمی بۆ رید بوڵ تۆماركرد ، بەڵام ئەمە فریای تیپەكە نەكەوت و سێ خاڵیان بە بایرن میونخ بەخشی ، تیپەكەش بەكۆكردنەوەی (12) خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە و سەركەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.

هه‌واڵی گرنگ