بە هەنگاوی بچوکیش بێت دەست با پێ بکەن!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە هەنگاوی بچوکیش بێت دەست با پێ بکەن!

ناوەڕۆکی بابەت: کۆرۆنا زۆر شتی گۆڕیوەو کاریگەری دوور مەودای لەسەر زۆر بابەتی تریش دەبێت، یەکێک لەو بابەتانەی کەبۆ تەواوی کۆمەڵگاکانی جیهان گرنگەو نیگەرانن لەوەی چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەن ئەویش ئەو گۆڕنکاری یە نەرێنی یەیە کۆرۆنا لەسەر ژینگەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی یەکان دروستی کردوە، کە لەبەرامبەردا ئەو ژینگەیەی بۆتە جێگرەوەی لە ئیستادا بە بابەتی خراپتر پڕ دەکرێتەوەو لێکەوتەکانی لە دورمەودادا شیرازەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا و خانەوادەکان تێک دەدات و قیەمەکان و پیرۆزیەکان دەخاتە بەر مەترسی و هەر ئێستا لە هەندێک کۆمەڵگادا لێکەوتەکانی کێشەو و کەیسی جیاوازیان دروست کردوە!
پێشنیار: من پێشنیار دەکەم خەڵکانی خاوەن لێهاتوویی لە بواری سایکۆلۆژیا و کۆمەڵناسی و مامۆستای ئاینی و خەلکی شارەزا لە بواری تەکۆلۆژیا و چالاکەوانی بواری کۆمەڵگای مەدەنی پێکەوە کار بکەن لەسەر ڕێگری کردن لەو مەترسیانەی کۆرۆنا لەسەر ژینگەی کۆمەڵایەتی دروستی دەکات، دواتر بەدیلی باشتر بدۆزنەوەو هانی خەڵكی بدەن چۆن مامەڵە لەگەل ئەم کەلێنەدابکەن، بە جۆرێک لە جۆرەکان نۆرم و فۆرمێکی نوێ کە لەڕوی ناوەرۆکەوە خزمەت بە هێشتنەوە و بە هێز ڕاگرتنی پیرۆزیەکان و کەلتور و بەها باڵاکانی کوردی بکات و نەهێلێت کۆرۆنای کاتی شیرازەی کۆمەڵایەتی بۆ هەمیشە بخاتە بەر مەترسی.
میکانیزمی کار کردن: ئەگەر تەلەفیزیۆنێک تەبەنی ئەم پرۆگرامە بکات زۆر باشە، وەگەر نا دەکرێت لە ڕێگەی زووم یاخود هەر سۆفت وێرێکی ترەوە کۆبونەوە بۆ قسە کردن لەسەر ئەم بابەتە دروست بکرێت، خەلکی بە گەشتی رێگەی پێبدرێت بەشداربن وەک گوێگر و پرسیار کەر، قسەکەرەکان بۆ هەر دانیشتینێک ئامادەبکرێت و دواتر ئەم دانیشتنانەت ریکۆرد بکرێت و دابنرێت بۆ ئەوانی تر گوێی لێ بگرن.
تێبینی: چی بکرێت؟ من بۆچونی خۆم هەیە بەڵام ئەوە لێ ئەگەرێم بۆ خەلکی خاوەن کارامەیی لەم بوارەدا، بەلام ئەوەی دلنیام لێی ئەوەیە کە ئەم کارە تا زوتر بکرێت زۆر باشتر دەبێت، زۆربەمان دەزانین خەلکی چۆن کاتەکانیان بەسەر دەبەن بەتایبەت مناڵان! هاوکات ئەگەر تێبینی بکەن دەبینن تەنها لەم ماوەی کەمتر لەساڵێکدا پەیوەندی کۆمەڵایەتی چی بەسەر هاتوە! ئەمە زۆر لە کۆرۆنا و ڤایرۆس خەتەر ترە، کورد زۆر بێ کەسەر فریای خۆمان نەکەوین خراپ لەدەست دەچین و دوژمنەکانیشمان زۆر کار لەسەر درۆاندمان دەکەن بەتایبە باها بالاکان

هه‌واڵی گرنگ