بڕاره رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتهوه و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پێشنیازە یاسا دەکرێت.
لهمبارهیهوه راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە،رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای پەروەردە و خوێندن لەهەرێمی کوردستان و پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لهكۆبونهوهكهدا خوێندنەوە و گفتوگۆ دەکرێت بۆ هەردوو راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستان و لیژنەی رۆشنبیری وکۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش ولاوان، سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بەئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان.