دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا , ئەفسانە و جادووگەر و نمایشكاری تۆپی پێی جیهانی و پاڵەوانی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆی ئەرجەنتینی لە تەمەنی (60) ساڵی بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
كەنالی بی ئین سپۆرتی هەواڵی بڵاوی كردەوە ، دادگای ئەرجەنتین بەشێوەیەكی فەرمی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەبارەی دۆسییەی كۆچی دواییكردنی مارادۆنا دەستپێكرد.
كەناڵەكە روونی كردۆتەوە ، رۆژنامەكان گومانیان دروست كردووە لەبارەی مردنەكەی مارادۆنا و پێیان وایە لایەنی تەندروستی كەمتەرخەم بووە لە پرۆسەی چارەسەری مارادۆنا.
لەم چەند هەفتەیەی رابردوو دۆخی تەندروستی مارادۆنا بەرەو خراپی دەرۆیشت و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەرجەنتین بۆ ماوەی سێ هەفتە خەوێنرا و چارەسەری بۆ دەكرا دوای كەمێك لە باشتربوونی لەبەردەم زوومی كامێرای رۆژنامەنوسان دەردەكەوت ، بەڵام لەكۆتاییدا گیانی لەدەستدا.
مارادۆنا بەردەوام ژیانی تەندروستی لە مەترسیدابووە , لەساڵی (2000) بەهۆی زۆری بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە شاری بونتا دیل ئاستی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.
لەساڵی (2004) بەهۆی گەیشتنی كێشی بە (100) كیلۆگرام , جارێكی دیكە تووشی جەڵتەی دڵ بوو بەڵام ئەوكاتە رزگاری بوو بۆیە نەشتەرگەری لە گەدەی كرا و زیاتر لە (40) كیلۆی لە كێشی لەدەستدا.
لەساڵی (2007) مارادۆنا بەهۆی زۆر خواردنی ماددە كحولییەكان رەوانەی نەخۆشخانە كرا و جارێكی دیكە چارەسەری پێویستی وەرگرت.