لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان وەزارەتی تەندروستی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان وەزارەتی تەندروستی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: بەهۆی بەردەوامی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە مەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە، بڕیاردەدەین بۆ ماوەی چوار هەفتەی دیكە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەداخراوی بمێنێتەوە، ده‌شڵێت: “بڕیارەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە بە زانكۆ و پەیمانگاكانیشەوە”.

د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  رایگەیاند: “بەهۆی ئەو ئەزموونانەی كە هەمانە جاریكی دیكە رێگەنادەین بە كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن، چونكه‌ رێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا زیاد ده‌كات، هاوكات بە گوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی كە كردومانە ئەوە دەخەنه‌ڕوو، هێشتا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دۆخێكی مەترسیداردایە و جێگای متمانە نییە”.

ناوبراو وتیشی: “لە دوو رۆژی داهاتوودا راپۆرتی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو و ئاراستەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای دەكەین بە مەبەستی كردنەوە یاخود بەردەوامی داخستنی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن”.

ئەو بەرپرسەی  وەزارەتی تەندروستی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئەوەی ئێمە ئامادەمان كردووە ئەوەیە، هێشتا مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئارادان و پێویستە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی مانگێكی دیكە بە داخراوی بمێننەوە”.

د. خاڵس قادر بە SNNی وتوە: “ئەمجارە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن تەنها قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی ناگرێتەوە بەڵكو راپۆرتەكەمان گشتگیرە و زانكۆ و پەیمانگاكانیش دەگرێتەوە، پێویستە بۆماوەی مانگێكی دیكە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوی بمێنێته‌وه‌”.

هه‌واڵی گرنگ