"ئافەرین بۆ خۆتان حوکمڕانیتان، ھیچ دەسەڵاتێک نیە لەدونیا ھێندە ئێوە دوژمنی میللەتی خۆی"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"ئافەرین بۆ خۆتان حوکمڕانیتان، ھیچ دەسەڵاتێک نیە لەدونیا ھێندە ئێوە دوژمنی میللەتی خۆی"

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بەھۆی ھێنانی ماسی بەقاچاخ، ھەزار حەوزی ماسی مایەپوچ ھەزاران کەسیش جگە لە زیانی گەورە، بێکار دەبن، ده‌شڵێت، "ھیچ دەسەڵاتێک نیە له‌ دونیادا ھێندە ده‌سه‌ڵاتدانی ئه‌م هه‌رێمه‌ دوژمنی میللەتی خۆی بێت".

 

لەمبارەیەوە عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینێكدا له‌ لاپەرەی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه‌: "ئافەرین بۆ خۆتان حوکمڕانیتان، ھیچ دەسەڵاتێک نیە لەدونیا ھێندە ئێوە دوژمنی میللەتی خۆی بێت و سامانی نیشتیمانەکەی خۆی لەناوببات".

 

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌: بەھۆی ھێنانی ماسی بەقاچاخ، ھەزار حەوزی ماسی مایەپوچ ھەزاران کەسیش جگە لە زیانی گەورە، بێکار دەبن، "ئێستا کۆنتێنەرێک ماسی بە ٢٥ وەرەقە لە ئێرانەوە داخڵدەکرێت، لە پەروێزخان مامۆستا عەبدولڕەحمان داخڵی دەکات، لە باشماخ دوو کەس بەناوی وەرزێر و جەبار".

 

ئەوەشی نوسیوە: "400 حەوزی ماسی مۆڵەتی لە وەزارەت ھەیەو نزیکە 600 تاوەکو ئێستا بێ مۆڵەتە، ویژدان و ئەخلاقتان چۆن ڕێگا بەوەدەدات لەبەر بڕێک پارەی حەرامی کەم، کە ھیچ لە سەرمایەی ئێوە ناگۆڕێت".

هه‌واڵی گرنگ