رێژەكانی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێم كەمیكردووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێژەكانی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێم كەمیكردووە

بەگوێرەی ئامارەكان، بەراورد بە ساڵی پار رێژەكانی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی كوردستان كەمیكردووە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان: بە بەراورد بە ساڵی پار حاڵەتەكانی كوشتن و خۆكوشتن و خۆسوتاندن و دەستدرێژی سێكسی كەمیكردوە، بە شێوەیەك لە 9 مانگی یەكەمی ساڵی 2019، 29 حاڵەتی كوشتن و 47 حاڵەتی خۆكوشتن و 81 حاڵەتی خۆسوتاندن و 92 دەستدرێژی سێكسی و 8 هەزار و 911 سكاڵا تۆماركراون.

كەچی لە نۆمانگی یەكەمی ساڵی 2020، رێژەكە كەمتر بووەتەوە بۆ 7 حاڵەتی كوشتن و 18 حاڵەتی خۆكوشتن و 22 حاڵەتی خۆسوتاندن، 6 هەزار و 217 سكاڵاش تۆماركراون.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بێت سەرجەم ئامارەكانی توندوتیژی بەرەو كەمبوونەوە چوون.

هه‌واڵی گرنگ