له‌ دژی پێدانی منداڵێكی 13 ساڵ به‌ پێاوێكی 40 ساڵان،په‌یامێك ئاراسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ دژی پێدانی منداڵێكی 13 ساڵ به‌ پێاوێكی 40 ساڵان،په‌یامێك ئاراسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت

 له‌ دژی پێدانی کچێکی تەمەن 13 ساڵ لەبری قەرز بە پیاوێکی 40 ساڵ،ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، داوای به‌ ده‌نگه‌وه‌هاتنی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كی هه‌رێم و رایگشتی ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28 ی تشرینی دووه‌می 2020،ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌و ئاڕاسته‌ی سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستانیان كردووه‌، رایده‌گه‌یه‌نن، پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی مه‌هدی‌ ناصر ڕەسوڵ کە پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کەتەمەنی 13ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی گواستویه‌تیەوە.

ئه‌و چالاكوان و ڕێكخراوانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه‌، ئه‌مه‌ هاوسەری سێیەمیه‌تی و پێشوتر لەگەڵ ئافرەتێکی عەرەب و ئافرەتێکی کورد هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چەند منداڵێکە،داواش دەکەن بەپەلە ئه‌و لایه‌نانه‌ بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە.


ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بەیاننامەی ناڕەزایەتی لەدژ کارەساتێکی قێزەون کە دژ بە کچێکی 13 ساڵان کراوە
بۆ بەرێز: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بۆبەرێز:حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ بەرێز:پەرلەمانی کوردستان
بۆ بەرێز:ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مافی ئافرەت و مافی منداڵ
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی مه‌هدی‌ ناصر ڕەسول کەپیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کەتەمەنی 13ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی گواستویه‌تیەوە، پیاوەکە هاوسەری سێیەمیەتی و پێشوتر لەگەڵ ئافرەتێکی عەرەب و ئافرەتێکی کورد هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چەند منداڵێکە.
داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە.

داوای ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوان و ڕێکخراوەکان:
1ـ زێدان خەسرۆـ ڕۆژنامەنووس
2ـ ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا
3ـ جبار احمد شمس الدین ـ نوسەر
4ـ ڤان هەرکی ـ چالاکوانی مەدەنی
5ـ مێڤان هەرکی - ڕوژنامەنوسی سەربەخو
6ـ عومەر مەلا سابیر ـ چالاکوان
7ـ ڕێکخراوی هاودەنگ
8ـ هەورامان خالید ڕۆژنامەنووس
9ـ چیمەن امین فتاح ـ چالاکوان
10ـ کارۆخ سەید ڕزگار ـ چاودێری سیاسی
11ـ مەزهەر عەبدولجەبار ـ ڕۆژنامەنووس
12ـ شێواز مەسعوود موحەممەد ـ ڕۆژنامەنوس
13ـ بەختیار رەباتی بەڕێوبەری هەنگاو میدیا
14ـبەهار موونزیر بەڕیوبەری ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDO )
15ـ ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان(PDO)
16ــ ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان Wola
17ـ شۆخان ئەحمەد ڕەشید پارێزەر
18ـهێمن گۆپتەپەیی - ڕۆژنامەنوس
19ـچرۆ عمر / پەرستار
20ـنازە کویستانی چالاکی مە دە نی

هه‌واڵی گرنگ