راهێنەرەكەی یانەی بەرشلۆنە دووپاتی دەكاتەوە ، كار دەكەن لەپێناو بەدەستهێنانی سەركەوتن لەماوەی شەش یاری داهاتوو.
لەدوای بردنەوەی یارییەکەى ئۆساسۆنا، کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند: هەلی زۆری گۆڵکردنیان دروستکردوەو سەرکەوتوش بون لەوەى لەناو هێلی سزاى تیپی بەرامبەر یاریی بکەن.
وتیشی: شەش یاریمان لەبەردەستە دوانیان لەدەرەوەى یاریگاى خۆمانەو چوارەکەى تر لەکامپ نوە ، ئامانجمان بردنەوەى هەر شەش یارییەکەیە.
کومان ستایشی ئاستی بەرزی گریزمانی کرد و دانی بەوەدا نا کە یەکێک لە باشترین یارییەکانی ئەم وەرزەى ئەنجامداوە.
راهێنەری بەرشەلۆنە رازی نیە بەو پێگەیەى کە بەرشەلۆنەى تیایە لەخولی ئیسپانیا و ئاشکرایکرد کە ئەوان هێشتا لەسەرەتاى رکابەرییەکەدان و دەتوانن بگەرێنەوە بۆ پێشەوەى ریزبەندی.