خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری یانەی تۆتنهام وێرای لەدەستدانی دوو خاڵ بەرامبەر یانەی چێڵسی بەڵام پێیوایە مانەوەیان لە پێشەنگی ریزبەندی كارێكی گرنگە.
پاش یەکسان بونی تۆتنهام لەگەڵ چێلسی لە ستامفۆرد بریدج، مۆرینیۆی راهێنەری تۆتنهام ئاماژەى بەوەدا کە ئەوان یارییەکی باشیان کردوەو ئەنجامەکەشی بە دادپەروەرانە وەسف کرد.
مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە کە بەهۆی ئەو ئەنجامەوە لە پێشەنگی ریزبەندی پریمەرلیگ ماونەتەوە کەواتە کارێکی گەورەیان کردوە.
ئەو پێیوایە تیپەکەى باش یاریی نەکردوە بەڵام نەشیانهێشتوە چێلسی باش دەربکەوێت لە یارییەکەدا.
مۆرینیۆ ستایشی عەقلیەتی یاریزانەکانیشی کرد کە یاریی لەدواى یاریی دەگۆرێت و کاری گەورەتر ئەنجام دەدەن.