به‌شێوەیەكی فەرمی ، یەكێتی تۆپی پێی جیهانی گۆڵی 11 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی (پوشكاش) بڵاوكرده‌وه كه بۆ خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی 2020 پاڵێوراون.
ئەمانە جوانترین (11) گۆڵن:
گۆڵی شیرلی كروز خانمه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا له دژی هه‌ڵبژارده‌ی په‌نه‌ما
گۆڵی جۆرجیان دی ئاراسكایتا یاریزانی ئۆروگوایی یانه‌ی فلامینگۆ له دژی سیرای له خولی به‌رازیلی
گۆڵی جۆردان فلۆرێس یاریزانی ئینگلیزی یانه‌ی دونداك له دژی شامرۆك له خولی ئایرله‌ندا
گۆڵی ئاندرێ جیاناك یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی تایگرێسی مه‌كسیكی له دژی یانه‌ی پوماس له خولی مه‌كسیكی
گۆڵی سۆن هیۆنگ مین هێرشبه‌ری تۆتێنهام له دژی یانه‌ی بێرنلی
گۆڵی خانمه یاریزانی چێڵسی (شۆپی ئینگل) له دژی ئارسێناڵ
گۆڵی زڵاتكۆ جۆنزۆڤیچ یاریزانی ئوسترالی یانه‌ی رێد بول ساڵزبێرگ له دژی یانه‌ی راپید ڤییه‌ننا له خولی نه‌مسا
گۆڵی یاریزانی ئه‌فریقیای باشوور یانه‌ی ماومێلۆدی سه‌نداونز له دژی كاپی تاون سیتی له خولی تۆپی پێی ئه‌فریقیای باشوور
گۆڵی لیۆنێل كوینۆنێزی به‌رگریكاری یانه‌ی ماكارای ئیكوادۆری له دژی یانه‌ی یونیڤێرسیداد له خولی نێوخۆیی ئیكوادۆر
گۆڵی لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا له دژی مایۆركا
گۆڵی كارۆلین ویێری سكۆتله‌ندای و یاریزانی تیپی خانمانی یانه‌ی مان سیتی له دژی مانچێسته‌ر یونایتد