یانەی زەورای عێراقی بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی باسم قاسمی راهێنەری هەڵوەشاندەوە.
زەورا بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ رازی شنێشلی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق واژۆكرد.
باسم قاسم لەلێدوانێكیدا رایگەیاند ، لەگەڵ ئیدارەی یانەی زەورا گەیشتین بریاری هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەمان بەرەزامەندی هەردولا.
وتیشی : " هیوای باشتر بۆ یانەی زەورا و هاندەرەكانی دەخوازم ، بەهیوام ئەنجامی باش بەدەستبهێنن".
یانەی زەورا بە بارودۆخێكی خراپی دارایی تێپەر دەبێت ، ئەمەش كاریگەری لەسەر یاریزانان و راهێنەر و ئەنجامەكانی تیپەكەش دروست كردووە.