نوێترین زانیاری لەبارەی پێكانەكەی مێسی بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری لەبارەی پێكانەكەی مێسی بزانە

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی بەرشلۆنە لەیاری رابردووی تیپەكەی هەستی بە ئازار كردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە ، مێسی لەیاری بەرامبەر یانەی غەرناتە هەستی بە ئازاركردووە و لەلایەن كۆمانەوە گۆرانكاری پێكراوە.

سەرچاوەكە نوسیویەتی ، مێسی پشكنینی پزیشكی ئەنجامداوە و چاوەرێی دواین راپۆرتی پزیشكەكان دەكات بۆ دیاریكردنی جۆری پێكانەكە.

تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی لە یانەی بەرشلۆنە لەبارەی پێكانەكەی مێسی زانیاری بڵاونەكردۆتەوە و رۆژنامەكانیش دەڵێن مێسی تەنها ئازاری پێگەیشتووە و لەیاریگاكان دوور ناكەوێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ