رۆژنامەیەكی ئیسپانی چەند نهێنییەكی رێككەوتنی لیۆنێل مێسی و یانەی بەرشلۆنە لە رابردوو رادەگەینێت.
رۆژنامەی (La Vanguardia)ـی ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە ، مێسی لە ساڵی (2017) كاتێك بۆندەكەی نوێ كردۆتەوە ، ساڵانە زیاتر لە (100) ملیۆن یۆرۆی وەرگرتووە.
سەرچاوەكە دەڵێت ، دوو پاداشتی وەرگرتووە یەكێكیان گەیشتۆتە (78) ملیۆن یۆرۆ ، ئەوەی دیكەیشیان (39) ملیۆن یۆرۆ.
ئەمەو ئەو رۆژنامەیە دەڵێت بۆ راستی ژمارەكان پەیوەندیمان بە كەسە نزیكەكانی مێسی كرد بەڵام رەتیان كردەوە قسە بكەن لەبارەی مووچە و شایستە داراییەكان پێیان وابووە ناكرێت قسە لەسەر ئەم بابەتە بكەن.