سێرجیۆ بۆسكیتسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە دڵخۆشی خۆی بە گەیشتنی بە یاری ژمارە (600) بە درێسی بارسا رایدەگەینێت.
بۆسكیتس لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فەرمی بەرشلۆنە وتی : " زۆر دڵخۆشم بە گەیشتن بە یاری ژمارە (600) بە درێسی بەرشلۆنە".
وتیشی : " تەنها چوار یاریزان گەیشتوون بەم ژمارەیە ، ئەمە منی دڵخۆش كردووە بۆ ئەو كاروانەی لەگەڵ تیپەكە دروستم كردووە".
لەبارەی ئاستی تیپەكەیشی ، سێرجیۆ بۆسكیتس وتی : " ئێستا بەرشلۆنە زۆر بەهێزە و متمانەیەكی زۆرمان بەخۆمان هەیە ، گۆڵ تۆمار دەكەین و هەلیش دروست دەكەین".