یانەی بەرشلۆنە بەشێوەیەكی فەرمی لیستی كۆتایی پاڵێوراوان بۆ وەگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی یانەكە ئاشكراكرد.
یانەی بەرشلۆنە بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و لیستی پاڵێوراوانی ئاشكراكرد : " تۆنی فرێچا و ئیمبلی روسود و ڤیكتۆر فۆنت و خوان لاپۆرتا پاڵێوراون بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یانەی بەرشلۆنە".
ئەو یانەیە روونیشی كردۆتەوە ، خوان لاپۆرتا زۆرترین واژۆی بۆ كۆكراوەتەوە كە گەیشتۆتە (10272) واژۆ ، لەوكاتەی ڤیكتۆر فۆنت بە (4713) و تۆنی فریچا بە (2822) واژۆ لەدوای لاپۆرتا دێن".
بریارە لە (20)ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یانەی بەرشلۆنە بەرێوەبچێت ،ئەمەش دوای دەستلەكاركێشانەوەی بارتۆمیۆی سەرۆك.