یانەی ناپۆلی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئیمپۆلی بردەوە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی جامی ئیتاڵیا بەدەستهێنا.
لە درێژەی یارییەكانی قۆناغی شانزەی جامی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی ئیمپۆلی بوەوە.
ناپۆلی بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەكەی لە ئیمپۆلی بردەوە، لەسەرەتادا یانەی ناپۆلی لەرێگای یاریزان جیۆڤانی دی لۆرینزۆ پێشكەوت , بەڵام لەخولەكی (33) نەدیم بارانی گۆڵی یەكسانبوونی بۆ ئیمپولی تۆماركرد ، یانەی نپۆلی لەرێگای یاریزان هێرڤینگ لۆزانۆ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركردەوە بەڵام نەدیم بارانی لەخولەكی (66) جارێكی دیكە یارییەكەی گەراندەوە خاڵی سەرەتا ، ئەمە پێش ئەوەی ئەندریا پیتانیا گۆڵی سێیەم و متمانەیی تۆماربكات.
ناپۆلی بەو بردنەوەیە سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا بەدەستهێنا شانبەشانی یانەكانی ئەی سی میلان و ئینتەرمیلان.