یانەی یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە جەنەوای بردەوە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی جامی ئیتاڵیا بەدەستهێنا.
لە درێژەی یارییەكانی قۆناغی شانزەی جامی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی جەنەوای كرد .
یۆڤانتۆس بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەكەی لە جەنەوا بردەوە.
لەسەرەتادا و لەخولەكی (2) كۆلۆسیڤسكی گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی یوڤینتۆس تۆماركرد ،دواتر لەخولەكی (23) ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی دووەمیشی بۆ یانەی یوڤینتۆس تۆماركرد ، ئەمە پێش ئەوەی زیبۆرا گۆڵی یەكەم بۆ یانەی جەنەوە تۆماربكات و فیلیپی میلیگۆنی گۆڵی یەكسانبوون تۆماربكات ، بۆیە یارییەكە چوە كاتی زیادكراو لەخولەكی 105 حەمزە بن رەفیعە گۆڵی سێیەم و سەركەوتنی بۆ یوڤی تۆماركرد.
یۆڤانتۆس بەو بردنەوەیە سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا بەدەستهێنا.