پاریس سان جێرمان بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پاریس سان جێرمان بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا

 

یانەی پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە مارسیلیای بردەوە و نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسای بەدەستهێنا.

لە جامی سوپەری فەڕەنسا، هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مارسیلیا ڕووبەروی یەك بونەوە.

یاریەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سوودی پاریس سانجێرمان كۆتایی هات.

لەخولەكی (39) ماورو ئیكاردی گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆماركرد، پێش كۆتایی هاتنی یارییەكە بە 5 خولەك , نیماری بەرازیلی گۆڵی دووەمی بۆ تیپە فەرەنسییەكە تۆماركرد ، هەرچەندە دیمیتری پایت لەخولەكی (89) گۆڵی یەكەمی بۆ مارسیلیا تۆماركرد ، بەڵام ئەمە نەبووە فریارەسی تیپەكە و بەدۆراوی یاریگایان بەجێهێشت

بەم بردنەوەیە، یانەی پاریس سانجێرمان بۆ دوانزەیەمین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسا بەدەست بهێنێت.

هه‌واڵی گرنگ