رۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی بەرشلۆنە رایدەگەینێت ، ئێمە رووبەرووی تیپێكی گەورە و بەهێز بووینەوە ، لێدانە یەكلاكەرەوەكان دەرفەتیان بەئێمەدا بگەینە یاری كۆتایی.
كۆمان لە لێدوانێكیدا وتی : " یارییەكی زۆر مەزن بوو ، هەردوو تیپ بەشێوەیەكی زۆر باش یاریان كرد ، هەردوولا هەلی زۆر باشیان دروست كرد ، ئێمە رووبەرووی تیپێكی گەورە و بەهێز بووینەوە ، لێدانە یەكلاكەرەوەكان دەرفەتیان بەئێمەدا بگەینە یاری كۆتایی.
وتیشی ، ئێمە هەر لەسەرەتاوە تووشی زەحمەتی زۆر بووینەوە ، یاریزانانی سۆسیداد پاڵەپەستۆیەكی زۆریان لەسەر ئێمە دروست كرد ، بەڵام لەدوای خولەكی (20) ئێمە باشتر بەدیاركەوتین.
دەڵێت ، من چەند جارێك دی یۆنگم خستۆتە پێشەوە ، لەسەر یاریزانانی هێڵی ناوەراست پێویستە زیاتر بێنە پێشەوە ، ئەو شوێنەی كە زۆر گونجاوە و توانیشی گۆڵ تۆمار بكات.
ئەوەیشی وت ، من چوار ناوم لەبەردەست بوو بۆ جێبەجێكردنی لێدانە سزاكان ، وتم كێ دەیەوێت لێدانی پێنجەم جێبەجێ بكات ، ریكی بویگ وتی من دەمەوێت جێبەجێی بكەم و ئەمەیشی بۆ بەدی هات و سەركەوتنی بۆ ئێمە مسۆگەركرد.
لەكۆتاییدا رایگەیاند ، من نازانم مێسی بەشداری یاری كۆتایی دەكات یان نا چاوەرێ راپۆرتی كۆتایی پزیشكەكان دەكەین.