رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی دەكاتەوە ، سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید بەپێكانەوە یاری رابردووی ئەنجامداوە.
رۆژنامەی دیفینسا سانترالی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، سێرجیۆ رامۆس لەیاری بەرامبەر بلباو لەیاری پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەپێكانەوە یاری كردووە.
سەرچاوەكە نوسیویەتی ، رامۆس لەسەر ئاستی چۆكی تووشی پێكان بووە كاتێك خۆی بۆ یارییەكە ئامادەكردووە ، پزیشكەكان رێنماییان كردووە بەشداری یارییەكە نەكات.
رامۆس هیلاكی و ماندووبوونێكی زۆری پێوە دیاربوو ، تیپەكەیشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك دۆرا و ماڵئاوایی لە جامەكە كرد.