ماوریسیو پۆكیتینهۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان شوێنگرەوەی كیلیان مباپی ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو هەواڵەی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت ، پۆكیتینهۆ داوای لە ناسر خڵێفی كردووە بۆند لەگەڵ دیبالا واژۆ بكات.
ئەو سەرچاوەیە نوسیویەتی ، مباپی بریاریداوە بۆندەكەی نوێ نەكاتەوە و پەیوەندی بەیانەی ریال مەدرید بكات.
بەبروای پۆكیتینهۆ ، دیبالا باشترین شوێنگرەوەی مباپی دەبێت بەتایبەت دۆخی ئەم یاریزانە لەگەڵ یانەی یوڤینتۆس باش نییە.