مارسیلینیۆ : بەشداری كردنی مێسی چانسی بردنەوەمان كەم دەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مارسیلینیۆ : بەشداری كردنی مێسی چانسی بردنەوەمان كەم دەكاتەوە

 

 

مارسیلینیۆ گارسیا راهێنەری یانەی ئەتلەتیك بلباو ئامادەیی تیپەكەی بۆ یاری بەرامبەر بەرشلۆنە دووپاتكردەوە.

بریارە ئەمرۆ لەیاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی سوپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و بلباو رووبەرووی یەكترببنەوە.

مارسیلیانیو گارسیا لە لێدوانێكیدا وتی : " یاریزانەكانمان ئامادەن ، پێم وایە هەموو هەوڵێكیان بۆ تۆماركردنی سەركەوتن دەخەنە گەڕ".

وتیشی : " ئێمە لەسەرمان پێویستە بەباشی یاری بكەین " گۆرانكاری لە شێوازی یاریكردنی خۆمان ناكەین".

راشیگەیاند ، بەشداری كردنی مێسی لەیارییەكەی ئەمشەو هەلی بردنەوەمان كەمتر دەكاتەوە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ