سادیۆ مانێ : ئێمە لیڤەرپوولین دەتوانین لەهەموو یانەیەك ببەینەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سادیۆ مانێ : ئێمە لیڤەرپوولین دەتوانین لەهەموو یانەیەك ببەینەوە

 

سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول رایدەگەینێت ئێمە لیڤەرپوولین دەتوانین لەهەموو یانەیەك ببەینەوە.

مانێ لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری فەرمی تیپەكەی وتی : " چەند هەفتەیەكی سەختمان بەرێكرد بەڵام دەتوانین بە ئاسانی تێیپەرێنین".

ئەوەیشی وت : " ئێمە هەموو رۆژێك مەشقەكان بە چڕی ئەنجامدەدەین ، بەردەوام دەمانەوێت سەركەوتن تۆمار بكەین".

لەبارەی ئەنجامە خراپەكانی ئەم دوایەی تیپەكەی وتی ، لەسەر چیمەنی مەشقەكان هەموو شتێك دەردەكەوێت ، ئەگەر ویستت باشترین بیت دەبێت لە مەشقەكان باش بیت".

لەكۆتاییدا لەبارەی یارییەكەی ئەمرۆ بەرامبەر مانچستەر یونایتد، مانێ رایگەیاند ، دەمەوێت بە روونی ئەوە بڵێم ئێمە لیڤەرپوولین دەتوانین لەهەموو یانەیەك ببەینەوە.

هه‌واڵی گرنگ