وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانی كردو گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی هەرێم و عێراق دەكەن.
بێستون محمد پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانی لە شاری سلێمانی كردو لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕنكارییەكانی هەرێم و عێراق دەكەن.
جێگەی باسە پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و بارودۆخی هەرێم و عێراق تاوتوێ دەكرێت.