ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لەخاوەن زەوییەكانی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك لەبەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر گردبونەوەو داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكەن.
پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لەخاوەن زەوییەكانی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك لەبەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر گردبونەوەو داوای رێگەپێدان بۆ دروستكردنی خانوو لەسەر زەوییەكانیان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكە دەكەن.
هەروەها ووتیشی: خاوەن زەوییەكانی گەرەكی هەشتی حەسارۆك زیاتر لە 20 هەزار خێزانن كە زۆرینەیان كرێچین و 15 ساڵە زەوییان لەو گەرەكە هەیە، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم و شارەوانی هەولێر خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك ئاو و ئاوەڕۆ، كارەبا، رێگاوبان و قوتابخانەی بۆ ئەو گەرەكە دابین نەكردوەو چەندینجاریش ئەو هاوڵاتیانە گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام داوە.