بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ دوو ئەستێرە واژۆ بكەن.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی روونی كردۆتەوە ، یانەی مانچستەر سیتی ئامادەیە (200) ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی هاوینە خەرج بكات.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت ، بە رۆیشتنی سێرجیۆ ئەگوێرۆ و فێرناندینهۆ و ئەریك گارسیا برێك پارەی دەستدەكەوێت و بری پێویست ئامادە دەكات بۆ مێركاتۆی داهاتوو.
وەك دەیلی مەیل روونی كردۆتەوە ، یانەی مانچستەر سیتی لەسەر داواكاری پیپ گواردیۆلا دەیەوێت بۆندی هەریەكە لە هالاند و لوكاكو یەكلایی بكاتەوە.